کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی30ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات

.

11:10 AM - 20/04/2021

ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی 30ی بۆندس لیگای ئەڵمانی دەسپێدەكات  و یانەی بایرن میونشنی هەڵگری نازناو لەیاریەكی گرنگ و بەهێزدا میوانداری بایەر لیڤەركوزن دەكات  پێش ئەو یاریە بایرن بە 68 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 7 خاڵ لەپێش لایپزیگی دووەم و نزیكترین ركابەری و ئەم یاریە تارادەیەك یەكلایی كەرەوە دەبێت بۆ یانە باڤاریەكە تا بتوانێت زۆر زیاتر لەبەدەستهێنانی نازناوی خولەكە نزیك بێتەوە بەهۆی ئەوەی لەو پێنج یاریەی لەم وەرزە ماویەتی تەنها لیڤەركوزن بەهێزترینیانەو بە47 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە   لەیاریەكی تردا یانەی لایپزیگی دووەم دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانێكی قورسی كۆڵن   یاریەكە تارادەیەك بۆ لایپزگی دووەم ئاسانە بەهۆی ئەوەی كۆڵن بە23 خاڵ پلەی 17و پێش كۆتایی گرتووە و هەموو هەوڵێكی لەپێناو مانەوەیە لەخولی پلەیەك   لەلایەكی ترەوە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەئامانجی پارێزگاری كردن لەپلەی چوارەمی ریزبەندی و زامن كردنی بەشداری كردن لەوەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ لەیاریگای خۆی پێشوازی لەئۆكسبۆرگ دەكات  فرانكفۆرت 53 خاڵی هەیە لەپلەی چوارەم و تەنها خاڵێك پێش دۆرتمۆندی پێنجەمە و لەئەگەری هەر ئەنجامێكی نەخوازراو ئەوا رەنگە پێگەكەی لەدەستبدات   لەیاریەكی تردا شاڵكەی دواپلەی ریزبەندی روبەروی ئەرمینیا بیلیفێڵدی 15یەم دەبێتەوە رۆژی چوارشەممەش ركابەریەكانی هەفتەی30 خولەكە بەئەنجامدانی پێنج یاری كۆتاییان پێ دێت 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە