کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش لەسنووری سەڵاحەدین جوتیارێكی گوللــەباران كرد

.

10:58 AM - 20/04/2021

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە ، لەناوچەی عەباسی سنووری شاری سامەڕا-ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ، تیرۆرستانی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی جوتیارێك و دواتر گوللــەبارانیان كردووە ، وتیشی: ئەو جووتیارە لە هێزەكانی حەشدی عەشایەری كاریكردووە.
سەرچاوەكە رونیشكردەوە: هەرلەهەمان كاتدا ژمارەیەك تیرۆریست هەوڵی تەقاندنەوەی تاوەرەكانی وزەی كارەبایان لە سنووری شاری سامەڕا داوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس و سوپا بەەرنگاریان بوونەتەوە دوای یەك سەعات شەڕوپێكدادان تیرۆریستان هەڵاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە