کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لەفراكسیۆنی یەكێتی سەبارەت بە بوختانەكانی سایتی باس نیوز

.

11:10 PM - 19/04/2021

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە بوختانە هەڵبەستراوەكانی سایتی باس نیوز , لەوبارەیەوە د.بەختیارشاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ئەمڕۆ چەند كەسێكی خۆفرۆشی كاسەلێس دوور لەهەر بەهایەكی رۆژنامەنووسی و ناكۆك بەهەر مۆراڵێكی مرۆڤانە هێرشێكی نارەوایان  لەسایتە بێ ئابڕووەكەی باس نیوزەوە دەستپێكردوە بۆسەر هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنمان, بەختیار شاوەیس ئاماژەی بەوەشداوە تەنگەتاوی ئەمانە تەنها ئەوە بووە كەلەبەرنامەیەكی كەناڵی ئەلعەهدادا هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی وتویەتی مەسعود بارزانی تاكە مەرجەعی سیاسی هەرێمی كوردستان نیە , دەشڵێت ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی وێرای تەئكید كردنەوەمان لەقسەكانی هەڤاڵ سەرۆكی فراكسیۆن ، پێمان وایە كەئەم جۆرە هێرشە بێ بنەمایانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابوونی دەروونی خاوەنەكانیانە و بۆ ماستاوی زیاتر و گەرمكردنی باخەڵی ئەوانەیە كەساڵانێكە لەسەر شانی میللەت و بەپارەی دزراوی میللەت بونەتە مافیا، ئەگەر نا لای كەسانی هۆشیار و نیشتمانپەروەر هیچ بەهایەكیان نیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە