کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەغدا نرخی خانووبەرە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

.

09:00 PM - 19/04/2021

چەند هەفتەیەكە نرخی خانووبەرە و زەوی و زار لەبەشێك لەشارەكانی عیراق بەتایبەت لەبەغدای پایتەخت بەشێوەیەكی بەرچاوو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، عەبدولڕەحمان مەشهەدانی پسپۆڕی ئابووری عیراقی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەڵاڵی بەشێك لەسیاسیەكانی ئەم وڵاتە لەپشت بەرزكردنەوەی نرخی خانوو بەرە وەن  لە هەندێك لەناوچەكانی بەغدای پایتەخت و لە چەند مانگی رابردووشدا نرخی خانوو بەرە بەشێوەیەكی  ناسروشتی بەرز بوەتەوە .
وەك مەشهەدانی دەڵێت ئەو دەڵاڵانە دەستیان كردووە بەكڕینی خانوو بەرەو زەوییەكانی بەشێك لەناوچەكانی بەغدا و ئەوەش پەیوەندیان بەسپیكردنەوەی پارەوە هەیە، چونكە ناتوانن پارەكانیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بكەن.
بەوتەی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە سیاسیە گەندەڵەكان و بریكارەكانیان زیانی ماڵیان بەلاوە گرنك نییە، چونكە ئەو پارەیەی دەستیان كەوتووە بەشێوەیەكی نارەواو نایاسایی كۆیان كردوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە