کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی كۆرۆناوە پەرلەمانی ئێران بۆ دوو هەفتە دادەخرێت

.

08:44 PM - 19/04/2021

بەهۆی زیادبوونی ئامارەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناوە لەئیران، پەرلەمانی ئیران بۆ دوو هەفتە دانیشتنەكانی رادەگرێت, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ئێران لە بەیاننامەیەكدا نوێترین ئاماری سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 سەعاتدا398 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 24 هەزار و 346 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركراوە و بەمەش كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 261 هەزار و 435 حاڵەت و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ 67 هەزار و 130 حاڵەت بەرزبۆتەوە, سیما سادات لاری ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە وڵات پەرلەمانی ئێران بڕیاریداوە بۆ ماوەی 2 هەفتە كارەكانی رابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە