کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نۆ كەسی تر لەگیراوانی بادینان دادگایی دەكرێن

.

07:48 PM - 19/04/2021

دۆسێی نۆ كەسی تر لەچالاكوانان و رۆژنامەنووسانی گیراوانی بادینان رەوانەی دادگای تاوانی دووی هەولێر كرا.
بەشدار حسێن پارێزەری كەیسی گیراوانی بادینان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش دۆسێی نۆ كەس لەچالاكوانان و رۆژنامەوانانی گیراوانی بادینان رەوانەی دادگای تاوانی دووی هەولێر كراوە بۆ دادگایی كردنیان.
راشیگەیاند ئەو نۆ كەسە سەرجەمیان چالاكوان و رۆژنامەنووسن، بەڵام لەدۆسێكانیان كار و پیشەی تریان بۆ دانراوە  و ئێستا دۆسێكانیان لەدادگایە و چاوەڕوان دەكرێت لەمانگی پێنج دادگایی بكرێن بەپێی هەمان ئەو یاسایەی پێشتر گیراوانی بادینانی پێ سزادراوە بەتۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی.

0AZogA3ocuI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە