کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی پێشینەكانی درێژكردەوە

.

04:47 PM - 19/04/2021

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ماوەی لێخۆشبوونی لەسەدا 15ی پێشینەكان بۆ 3 مانگی تر درێژدەكاتەوە‌و هەر كەسێك سەرجەمی ئەو قەرزەی لەسەریەتی بیداتەوە بە حكومەت، بەڕێژەی لەسەدا 15 داشكاندنی بۆ دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە پسپۆڕییەكانی هەرێم، لە نوسراوێكدا كە رۆژی 13ی نیسانی 2021 ئاڕاستەی گشت بانكە پسپۆڕییەكانی كردوە ئاماژەی بەوەكردوە، كە بەڕەزامەندی وەزارەتی دارایی ماوەی لێخۆشبوون بەڕێژەی لەسەدا 15 درێژكراوەتەوە بۆ ماوەی 3 مانگ، لە یەكی نیسانەوە تاوەكو 30ی حوزەیرانی 2021.
بڕیارەكەش پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێكردن، گەشتوگوزار، پێشینەی كشتوكاڵی‌و پیشەسازی دەگرێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەی رۆژی 5ی 5ی 2020 بڕیاریدا، كە بەرێژەی لەسەدا 15 داشكاندن بۆ پێشینەكان بكات، بەمەرجێك هاوڵاتیان ئامادەبن تەواوی پێشینەكان بگێڕنەوە بۆ حكومەت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە