کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کوردستان لەشکستی نەوتەوە بۆ جەنگی ئاو

.

01:15 PM - 19/04/2021

سەردەشت محمد

هەوڵدان بۆ سەربەخۆی یٔابوری  لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەجۆرێک شکستی هێناوە ڕەنگە بە دەیان ساڵی دیکە هێزێک نەبێ بتوانێت یٔەو بارەلارەی کەرتی نەوت لەکوردستاندا ڕاست بکاتەوە، دڵنیابونمان لە نەتوانینی ڕاستکردنەوە و قەرەبوکردنەوەی یٔەوشکستە، لەو وتەیەیی "یٔاشتی هەورامی" وەزیری سامانە سروشتیەکانی یٔەوکاتەی حکومەتی هەرێمەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەیٔاشکراو لەپەنای سەرۆکی حکومەتی یٔەوکاتەی هەرێم و بەبەرچاوی زۆرێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باسی لەوەکرد: کە یٔەگەر  نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەد دۆلاریش یٔەوا هێشتا هەرێم ناتوانێت یٔەوگرفتانە چارەسەربکات  کەبەهۆی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی یٔابوری و فرۆشتنی نەوتەوە دوچاری بووە، یٔەم شکستەی حکومەتی هەرێم  لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لەیٔێستادا ڕۆژانە توانەی بەرهەم هێنانی زیاتر لە ٤٣٠  هەزار بەرمیل نەوت هەیەو وەهاچاوەڕواندەکرێت لەداهاتوویەکی نزیکدا بتوانرێت یٔەوڕێژەیە بۆ دوو هێندە بەرزتر بکاتەوە ، کەچی سەرەڕایی یٔەو ڕێژە زۆرە لەنەوتی ڕۆژانە و  یٔەو ژمارە زۆرەی بیری نەوت کە لەهەرێمدا دۆزراوتەوە و یٔێستا لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە کاری دەرهێنانیان تێدا دەکرێت و  وا پێشبینیش دەکرێت لەساڵانی داهاتودا لەڕێگەی یٔەو کنەوپشکنینانەی بۆنەوت دەکرێت، کوردستان ببێتە خاوەن چەندان بیرەنەوتی نوێ، یٔەمەجگە لەو ڕێژە زۆرەی غازی سروشتی  کە لەکوردستان وبەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا بونی هەیە، کە گرنگی و بایەخی یٔەم غازە هیچی کەمترنییە لەگرنگی  یٔەونەوتەی کەلەڕێگەی بۆری و تەنکەرەوە ڕۆژانە یٔاودیوی سنوری هەرێمی کوردستان دەکرێت، کەچی تایٔێستا هاوڵاتیانی کورد باجی سیاسەتی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوت دەدەن و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش  یٔەوڕاستییەیان بۆهاوڵاتیان یٔاشکراکردووە کە لە  یٔێستادا هەرێم زیاتر لە بیست ملیار دۆلار قەرزداری کۆمپانیا نەوتیەکان و مووچەی موچەخۆرانی هەرێمن ، یٔەمە لەکاتێکدا  دەبوو  یٔێستا بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە هەرێم نەک هەردەبو قەرزار نەبوایە، بەڵکو دەبوو هێندەی یٔەو پارەیەی کەقەرزداری کۆمپانیاکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە پارەی لەنێوبانکەکانی کوردوستان ودەرەوەی کوردستاندا  وەک یەدەگ بۆ نەوەکانی داهاتوو هەڵگرتایە، کەچی "مەسرور بارزانی"سەرۆکی یٔێستایی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستبەکاربونیدا ڕایگەیاند: یٔەوان حکومەتێکی قەرزاریان وەرگرتووە،  یٔەم قسەیەی سەرۆکی یٔێستای حکومەتی هەرێم یٔەوەمان پێدەڵێت کەبەڵێ هەرێم لە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەڕێگەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتەوە شکستی هێناوە، یٔەم شکست و دۆڕانەی هەرێم هێشتا ڕون نییە کەی کۆتایی پێدێت، کەچی جەنگ و ململانێیەکی دیکە بەرۆکی حکومەتی هەرێمی گرتووە، کە زۆر ڕوون و یٔاشکرایە هەرێم لەم جەنگەشدا بەشکست و دۆڕانێکی قورسەوە دێتەوە کە زۆر گرانتر و بەیٔازارترە لەوشکستەی کە لە جەنگی سەربەخۆی یٔابورییەوە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دوچاری بوو،  
یٔەویش جەنگی "یٔاوە"
سەرەتاکانی یٔەم جەنگ و ململانێیە لەهەرێمی کوردستان کاتێک دەستی پێکرد کە حکومەتی تورکیا لەڕێگەی پرۆژەیەکی گەورەی یٔاویەوە کە بە پرۆژەی "گاپ" ناسراوەو بەگەورەترین پرۆژە لەمێژوی تورکیادا دادەنرێت کە بیست و دوو بەنداو نۆزدە وێستگەی کارەبا و چەندین پرۆژەی دیکەی یٔاودێری لەخۆ دەگرێت و وابڕیارەمساڵی ٢٠٢٥  تورکیا کۆتایبەو پڕۆژەگەورەیە بێنێت، بەمەش تورکیا لەڕێگەی یٔەو بەنداوانەوە  دەست دەگرێت بەسەر بەشێکی زۆر لە یٔاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فوراتدا، یٔەمە لەلایەک لە لایەکی دیکەشەوە  کۆماری یٔیسلامی یٔێرانیش دەستی کردووە بە گۆڕینی ڕێڕەوی یٔاوی ڕووباری سیروان و هەروەها لەڕێگەی دروستکردنی بەنداوی "داریان" لە پارێزگای کرمانشاە گرفتی گەورەی بۆ یٔاوی بەنداوی دەربەندیخان دروست کردووە و بەتایبەت لەم ساڵدا بەهۆی ووشکەساڵی و کەمی بارانەوە لەهەرێمی کوردستان بەیٔاشکرا هەستمان بەم گرفتە کرد، بەڵام یٔەوەی هەست بەم مەترسیە ناکات و بێباکە بەرامبەر بەم سیاسەتانەی هەردوو دەوڵەتی توریا و یٔێران، بەتەنها بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،

بێباکی حکومەتی هەرێم بەجۆرێکە کە بەتەنها بیری لای ڕزگاربونە لەو شکستەی کە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی لە سەربەخۆی فرۆشتنی نەوتدا دوچاری بوو، بەوهۆیەشەوە قەیرانی دارایی کردووە بەبیانویەک بۆیٔەوەی پشت لە دۆسێیەکی گرنگ بکات کە یٔەویش دۆسییەی چارەسەرکردنی قەیرانی یٔاوە کە واچاوەڕواندەکرێت لەچەند ساڵی داهاتوودا هەرێم و تەنانەت عێراق و سوریاش بەتەواوی و لەگەڵ تورکیاو یٔێراندا بچنە ململانێوە و  واچاوەڕێش دەکرێت  تورکیاو یٔێران،بەدیاریکراوی بابەتی یٔاو وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بەهەرێمی کوردستان بەکاربهێن و بەهۆی ساسەتی هەڵەی هەرێمیشەوە جارێک دیکە و لەیەک سەردەمدا هەرێم لەشکستی نەوتەوە هەنگاو بنێت  بەرەو جەنگی یٔاو، لەگەڵ هەریەک لە تورکیاو یٔێران، کەیٔاشکرایە یٔەوەی دۆڕاوی یٔەم جەنگەشە تەنها و تەنها حکومەتی
2 / 2
هەرێمی کوردستانە، چونکە هەرێم لەساڵی ٢٠١٢ وە بڕیاری لەسەر دروستکردنی چەندین بەنداو داوە کە بەتەواو بونیان هەرێم دەبو بەخاوەنی زیاتر لە ٤٠ بەنداو، بەڵام تایٔێستا ٨ بەنداو جێبەجێکراون و توانای گلدانەوەی یٔاویان هەیەو  یٔەوانی دیکە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە یاخود تەواو نەکراون
Aa

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە