کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆگبا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داوای مووچەیەكی خەیاڵی دەكات

.

12:44 PM - 19/04/2021

پۆڵ پۆگبای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە پێناو نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی داوای مووچەی 500 هەزار پاوەندی هەفتانە دەكات   بە پێی ئەو  هەواڵەی  رۆژنامەی دەیلی ستاری  بەریتانی بڵاویكرۆدتەوە : مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە فەرەنسیە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكەی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی پۆگبا ئارەزووی ئەوە دەكات گرێبەستەكەی دوای ساڵی 2022لە ریزی یانە ئینگلیزییەكە نوێ بكاتەوە   بەڵام لەبەرامبەر ئەم نوێكردنەوەدا داوای مووچەیەكی خەیاڵی دەكات كە گەورەترین مووچەی یاریزان دەبێت لە مێژووی یانە ئینگلیزییەكەدا   شایەنی باسە : ئەو یاریزانە فەرنسیە لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بە بارودۆخێكی ناجێگیر لەگەڵ سۆڵشایەری راهێنەردا تێپەڕی بەڵام بە تێپەربوونی كات گەڕایەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و باشترین ئاستی خۆی پێشكەش دەكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە