کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید گرنگی بە تواناكانی ستێرلینگ دەدات

.

12:39 PM - 19/04/2021

جارێكی تر رەحیم ستێرلینگی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی چووە نێو بازنەی گرنگیپێدانەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە پێگەی سەرەكی خۆی لە پێكهاتەكەی ستیزن لە بەرژەوەندی فیل فۆدین لەدەستداوە   بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی :  لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ستێرلینگ و بابەتی دواخستنی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی   میرینگی ئارەزووی قۆستنەوەی ئەو هەلانە دەكات ئەو یاریزانە ئینگلیزییەكە بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە   هەرچەندە پێشتریش چەند جارێك هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە ئینگلیزییەی دابوو ... بەڵام تیادا سەركەوتوو نەبوون   گرێبەستی ستێرلینگ لە دوای دوو وەرزی  تر كۆتایی دێت و بەم شێوەیەش ستیزن ئامادەنیە بە كەمتر لە بڕی 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت كە لە هاوینی 2015 لەبەرامبەر بڕی 44 ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزاكرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە