کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولێكی نوێی تۆپی پێ لە ئەوروپا راگەیەندرا

.

12:38 PM - 19/04/2021

بە شێوەیەكی رەسمی خولێكی نوێی تۆپی پێ لەسەر ئاستی یانەكان لە ئەوروپا راگەیەندرا و واش چاوەڕوان دەكرێت ئەو خولە لە داهاتوودا جێگەی چامپیۆنس لیگ و ئەوروپا لیگ بگرێتەوە  دوای هەوڵێكی زۆر فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی رەسمی خولی سوپەر لیگی ئەوروپای  راگەیاند و لە بەیاننامەیەكی رەسمیشدا ئاشكرای كرد كە تا ئێستا دوانزە یانە بوونەتە ئەندامی ئەو یەكێتییە و چاوەروانیش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سێ یانەی تر بەشداری بكەن و ببنە پانزە یانە  هەر لەو بەیاننامەیدا ناوی هەر 12 یانەكەی سوپەر لیگ ئاشكرا كرا كە پێكدێن لە 6 یانەی ئینگلیزی و 3 یانەی ئیسپانی و 3 یانەی ئیتاڵی  یانەكانیش بریتین لە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی  و مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ و چێڵسی و تۆتنهام هۆتسبێر و ئارسناڵ و مانچستەر سیتی ئینگلیزی  هەروەها ئەی سی میلان و  ئینتەر میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی  ئەگەرێكی زۆریشی هەیە یانەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سان جێرمان و لیۆنی فەڕەنسیش بەشداری بكەن بە پێی زانیاری  سەرچاوەكانی هەواڵیش فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆك و رێكخەری خولەكەیە  و ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یۆڤانتۆس و گریل گلازێری خاوەنی مانچستەریونایتدیش جێگری سەرۆك دەبن لە هەمان كاتیشدا پیرێز  داوایی لە یانەكانی ئەوروپا كردووە بەشداری لە خولەكەدا بكەن  كە جگە لە 15 یانە سەرەكییەكە 5 یانەی تر بانگهێشت دەكرێـت و یارییەكانیشی بە شێوازی خول بەڕێوە دەچێت و مانگی هەشتی داهاتووش دەست پێدەكات  میدیاكانی ئەوروپاش سەبارەت بەخولەكە بڵاویانكردۆتەوە : هەر یانەیەك بەشداریی لە یەكەم خولدا بكات ئەوا لەبەرامبەردا بری 350 ملیۆن یۆرۆی پێ دەدرێت لەبەرامبەریشدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا وەڵامێكی قورسی رێكخەرانی خولەكەی داوەتەوە و رایگەیاندووە : هەر یانەیەك بەشدار بێت ئەوا لەخولە رەسمییەكانی كیشوەرەكەی دووریدەخاتەوە و رێگە بەیاریزانانیش نادات لەریزی هەڵبژاردەكانیان بەشداریی لەخولەكانی یوفا و فیفا بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە