کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامارەكانی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان رووی لە زیادبوونە

.

11:07 AM - 19/04/2021

ئامارەكانی قوربانیانی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان رووی لە زیادبوونە فەرزین ڕەزاعی سەرۆكی زانكۆی پزیشكی كوردستان لە پارێزگای سنە ڕایگەیاند: لە  24 سەعاتدا  294 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و ئێستا 612 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە لە ژێر چاودێری پزیشكیدان و باری تەندروستی 79 تووشبوو زۆر خراپە، ئەوشی خستەروو سێ تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەوەش تا ئێستا ئاماری ئەو كەسانەی كە بە كۆرۆنا لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە هەزار و 170 كەس.
هاوكات لە پارێزگای ورمێش ئامارەكان بە شێوەیەكی بەرچاو روو لە زیادبوونە، لەو بارەیەوە جەواد ئاقازادە سەرۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا هەزار و 303 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و بەوشێوەیە ڕێژەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 138 هەزار و 914 كەس.
ئاماژەی بەوەش كرد تا ئێستاش 3 هەزار و 966 تووشبوو بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە