کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی حكومەتی عیراق دەكرێت

.

11:05 AM - 19/04/2021

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم پابەندە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانی سەربازی و مەدەنی بۆ حكومەتی عیراق، سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی لەبارەی بودجە لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە،  هەرێم لیستی موچەخۆرانی سەربازی ‌و مەدەنی دەداتە حكومەتی عیراقی فیدراڵ و لە دوا كۆبوونەوەی وەفدی حكومەت لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان تەئكیدیان لە ناردنی ئەو لیستانە كردۆتەوە.
راشیگەیاند گەشبینن بەوەی یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق لەلایەن هەردوولاوە جێبەجێ بكرێت، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم چەند جارێك رایگەیاندووە كە پابەندی ماددەكانی یاسای بودجە دەبێت، بەو مەرجەی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان راشیگەیاند لەكاتی هەر كەمتەرخەمیەك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەوان وەك پەرلەمان بێدەنگ نابن و بەدواداچوونی بۆ دەكەن، هەروەك رێگانادەن  كێشە بۆ قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی فەرمانبەران و مووچەخۆران دروست بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە