.
10:03 AM - 19/04/2021
بڵاوكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی خۆكوژیی له میدیادا هه‌ڵه‌یه
ئەرسەلان رەحمان
له پاره‌وه چەندین ژن یه‌ك له دوای یه‌ك كوژران، وترا خۆیان كوشت، وترا خۆیان سووتاند، وترا خۆیان هه‌ڵواسی. ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان گومانیان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر سكاڵا نه‌بێت، به قه‌زا و قه‌ده‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت. ژماره‌ی درووستی حاڵه‌ته‌كانی مردن به سووتان راناگه‌یه‌نرێت. هه‌ندێك ناوچه هه‌ن، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی ناتوانن ئیشی لێ بكه‌ن. ئاماره‌كان پێویستیان به به‌دواداچوونه.
متمانه به دادگا لاواز بووه، له كه‌یسی مامۆستا ساكاردا تۆمه‌تبار شاهێد و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌بوو، شاهێد په‌شیمان كرایه‌وه و به‌ڵگه ونكرا و بێ تاوان ناسێندرا. بێ پشتمانه‌وه‌ی دادگا له فه‌زای گشتیی‌دا، وایكردووه خه‌ڵك هیچ متمانه‌یه‌كی پێی نه‌بێت و خۆی كێشه‌ی خۆی به چه‌ك و كوشتن چاره‌سه‌ر بكات. زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌وانه‌ی ژن ده‌كوژن، سه‌ر به حزبه سه‌ره‌كییه‌كانن. هه‌ست به بوونی پشتیوانییه‌كی عه‌شائیری، حزبی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و بوێری ئه‌وه به‌ر خۆیان ده‌ده‌ن، ژن بكوژن و له دادگا و لێپرسینه‌وه ناترسن، چونكه نایانگرێته‌وه.
داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به پرسی توندوتیژی سه‌لماندوویانه ناكاران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی. دیارترین كاریان خه‌رجكردنی ملیۆنان دینار بوو بۆ سووراو و سپیاو. هه‌ژموونی كۆمه‌ڵایه‌تی حزب و وابه‌سته‌كانی و شه‌ڕی رێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئاین و به سیاسیكردنی پرسی ژن، رۆڵی رێكخراوه‌كانی بچووك كرده‌وه بۆ ئاستی شه‌ڕی سكاڵا و سۆشیال میدیا دژی ئه‌م مه‌لا و ئه‌و مه‌لا و پرسه سه‌ره‌كییه‌كه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و به‌رگری له مافی ژنه فه‌رامۆش كرا.
میدیا رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌بینێت له باسكردنی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیارترین ماكینه‌ی به‌رهه‌مێھنه‌ره‌وه‌ی باڵاده‌ستی نێرینه و عه‌قڵی پیاوسالاری هێنده‌ی میدیایه، هێنده مینبه‌ری مزگه‌وت و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بانگده‌ری ئه‌و داوایه بن، ئه‌وا میدیا رێ‌یان بۆ خۆش ده‌كات و په‌یامه‌كه‌یان له بازنه‌یه‌كی داخراوه‌وه ده‌رباز ده‌كات بۆ فه‌زای میدیایی به‌رفراوان.
زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و چه‌كانه‌ی ژنیان پێ ده‌كوژرێت مۆڵه‌تی ره‌سمییان بۆ هه‌ڵگرتنیان هه‌یه. چه‌كی حزبن. چه‌كی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانن. هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر پشتیوانێكی یاسایی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌كرابێت. له 2009ه‌وه چه‌ندین كه‌مپین كران و داوا كرا چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، كه‌چی گوێی ساغ نایبیستێت و به گوێره‌ی راپرسییه‌كی وارڤین له 2012 و 2013دا زیاتر له ملیۆن و نیوێك پارچه چه‌كی سوك و قورس له ماڵان‌دا هه‌یه.
به بڕوای خۆم بڵاوكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی خۆكوژی له میدیادا هه‌ڵه‌یه و هۆكاره بۆ لاساییكردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كرداره ترسناكه و پیشاندانییه‌تی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ راكردن له كێشه ماددی و ده‌روونییه‌كان.گرنگه رووماڵی پرسه‌كانی توندوتیژی دژی ژن بكرێت، به‌ڵام كێ بیكات، ئه‌و میدیاكاره كرچ و كاڵانه نا، كه هیچ له باره‌ی پرسی ژن نازانن، به‌ڵكو پێویسته كه‌سێك بیكات، لانیكه‌م شاره‌زایی پرسی ژنان بێت. ئه‌و میدیایه‌ش نه‌یكات، كه خۆی به‌رهه‌مێهه‌ری هزری توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵكو میدیایه‌ك لانیكه‌م په‌یمانێكی شه‌ره‌فی به كارمه‌نده‌كانی واژوو كردبێت، كه پابه‌ند ده‌بێت به هێنانه‌دی یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگرتن له هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كی دژی ژن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە