کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میدیای کوردیی تاچەند بەرپرسیارە لە زۆربونی ڕێژەی خۆکوشتن؟

.

09:57 AM - 19/04/2021

میدیای کوردیی تاچەند بەرپرسیارە لە زۆربونی ڕێژەی خۆکوشتن؟
شنە بەرزنجی
"مارگرێت تاتچەر"ی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و "ڕۆناڵد ڕیگن"ی سەرۆكی یٔەمریكا، لەكاتی ماوەی سەرۆكایەتیەكانیان كارنامەكانیان زەرەری بە مرۆڤایەتی گەیاند، حكومەتیان بچوككردەوە و گرنگیان بە كۆمپانیاكان دا، هەروەها "بازاڕێكی یٔازادیان دروستكرد و مرۆڤەكانیان تێ فڕێدا و كێ‌ توانیویەتی سەركەوێت ژیانێكی شاهانەی بردەسەر و یٔەوانەش كە دواكەوتن خنكان" !!، "چۆمسكی" گەورە فەیلەسوفی یٔەمریكی لەم بارەوە لە دیدارێكدا پارساڵ ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی ڕابردووی (مارگرێت تاتچەر و ڕۆناڵد ڕیگن) گرت و ڕایگەیاند: پلانەكانیان بۆ بچوككردنەوەی حكومەت و بەهێزكردنی كۆمپانیاكان گەورەترین هەڵەبوو لە مێژوودا چونكە (كۆمپانیاكان نرخی مرۆڤیان لانیە و گرنگترین بابەت بەلایانەوە لەبری خزمەتی مرۆڤایەتی قازانجی مادییە).
لەبێ یٔاگایی بێت یان بە زانابوون پلانەكانی (تاتچەر و ڕۆناڵد ڕیگن) بە دەستكارییەوە لە سیاسەتی "میدیا"ی هەرێمی كوردستاندا ڕەنگی داوەتەوە، میدیا لە یٔەركەكەی دووركەوتۆتەوە لەبری پێدانی هۆشیاری كۆمەڵایەتی و پەروەردەكردنی تاكی ناو یٔەم كۆمەڵگەیە، تەنها بیریان لای كۆكردنەوەی زۆرترین بینەر و لایك و كۆمێنتە و پەنا بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی ڕۆژانەی خۆ(كوشتن. سوتاندن. خنكاندن)ی كچان و ژنانی هەرێمی كوردستان دەبەن و یٔەم هەواڵانەش كاریگەری خراپ لەسەر تاكی كوردی دروست دەكات، وەكو هاندانێك بۆ پەرەپێدانی خۆ (بە قوربانیكردن) دێتە هەژمار، بەداخەوە گوێ‌ نەدانی (دایك و باوك) بە نەوەكانیان و نەبونی پەروەردەی خێزانی دەرگای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەڕووی منداڵ و گەنجاندا فراوان و كاریگەركردووە بەجۆرێك یٔەو بۆشاییەیان پڕكردۆتەوە كە لە نەبونی سۆزی (دایك و باوك) دروستبووە.
سەیرە!!، بچوككردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان، نەهێشتنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان، بردنی تاكەكانی كۆمەڵگە بەرە و هەڵدێر و گێژاو، بۆتە یٔەركی سەرەكی ژمارەیەكی زۆر لە میدیای كوردی، كە لەم میمبەرە پەنابردن بۆ خۆكوشتن بە شێوازی جیاجیا وەكو (خۆ بە پاڵەوان) كردن و ڕزگاربوون لە دەردە سەریەكان لێكدەدرێتەوە، یٔامانجی میدیا لەم كارە چیە؟ بۆچی گرنگی بە بڵاوكردنەوەی خۆكوشتن یان خۆ سوتاندن یان خۆخنكاندنی كچان و ژنان دەدات و دەیان و سەدان ڕاپۆرتی هەواڵی لێ‌ دروست دەكەن، باوەڕناكەم بابەتەكە تەنها پەیوەندی بە هەژاری میدیاكارانەوە بێت و لە نەبونی هەواڵدا پەنا بۆ بڵاو كردنەوەی یٔەم جۆرە لە هەواڵ دەبەن، یٔەمە پێویستی بە هەڵوەستەكردنە و ڕەنگە پلانێكی ورد لەپشت یٔەم بابەتەوە بێت.
دەبێت بەپەلە "شۆڕشێك بۆ ڕەتكردنەوەی خۆ بە قوربانیكردن دەست پێبكەین"، بە هەر نرخێك بووە تاك لەو دەردە كوشندەیە ڕزگار بكەین كە چارەسەری كێشەكانی لە (خۆ كوشتن)دا دەبینێتەوە، یٔەمەش سەرەتا بە ڕاگرتنی یٔەو هەواڵانە دێت كە لە میدیاوە بە بەردەوامی بە گوێی تاك بە تاكی یٔەم كۆمەڵگەیەدا دەدرێت، هەروەها یٔەركی سەرەكیش دەكەوێتە سەر دایك و باوك لە باشترین جۆری پەروەردەكردنی نەوەكانیان، بەو جۆرەی ژیانیان لا خۆشەویست بكەن و توانای هزریان بە ڕادەیەك بەرزبكەنەوە بۆ یٔەوەی بتوانن بەسەر كێشە و گرفتەكانی بەردەمیاندان سەربكەون و چارەسەریان بۆ كێشەكان هەبێت.
لەگەڵ یٔەمانەشدا بەگشتی (نوسەر و میدیاكار و ڕێكخراوەكان و زانكۆ و پەیمانگاكان بە سێكتەرە حكومیە پەیوەندیدارەكان)ی ترەوە دەبێت شۆڕشێك بەرپابكەن و یٔەولەویەتیان هۆشیاركردنەوەی خێزان و تاك بێت كە بەكام جۆری پەروەردە نەوەكانیان پێبگەیەنن تا لەگەڵ یٔەمڕۆی جیهانی تەكنەلۆژیا خۆیان بگونجێنن و سەریان لێ‌ نەشێوێت و بەرگە بگرن، گومانیش لەوەدانیە هۆکاری خۆ کوشتنەکان زۆرن و بەشێکی پەیوەندی بە خەمساردی حکومەت و بەشێکی پەیوەندی بە بێ باکی خێزانەکانەوە هەیە، ژمارەیەک لە میدیاش هێندە حاڵەتەکان گەورە دەکەن و لەسەری دەڕۆن دوورنیە ببێته دیاردەیەکی ڕۆژانه و وابڕوات چەند ساڵی یٔایندە ڕەوشەکە بە جۆرێک خراپ دەبێت هیچ خێزانێک بەدەرنابێت لە لەدەستدانی یٔازیزێکی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە