کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەبارەت بە بۆردومانەكەی كفری

.

08:57 PM - 18/04/2021

سەبارەت بە بۆردومانەكەی كفری

كاروان یاروەیس

 ئێوارەی ئەمرۆ سەعات حەوت، لە كاتێكدا كە خەڵك سەرقاڵی بەربانگ بوون، دوو مووشەكی كاتیوشای دەستكرد لە ناو كفری لەدوو شوێنێ جیا كەوتنەخوارەوە.
ساتی بۆردومانەكە بەربانگ بووە و خەڵك لەماڵەكانیان بوون، زووتر یان درەنگتر بوایە، زیانی گیانی دەبوو.
بەپێ زانیاریەكان مووشەكان لە ناوچەی قۆری چای كە ئەكەوێتە نێوان كفری و خورماتوو. لەو شوێنە داعش و چەكداری سووننەی توندرەو و ئاڵا سپیەكان لەلایەك و لەلایەكی تر حەشدی تێدا هەیە.
سوپا و حەشد لەو ناوچانە دوێنێ و پێرێ ئۆپەراسیۆن و گەرانیان هەبووە. بە دۆزینەوەو دیاریكردنی بكەرانی بۆردومانەكە ئامانج و پیلان و مەبەستی پشت بۆردومانەكەیش ئاشكرا دەبێت.
بۆردومانەكە وەك ژمارە و جۆری مووشەكەكان هێندە گەورە نیە، بەڵام ئاماژەكانی پشت بۆردومانەكە گەورەیە. لە چەند ساڵی رابردوو كفری هەمیشە هێلی تەماس بووە، بەڵام بۆردومان نەكراوە.

ئەگەر پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و حەشد رێكنەكەوێ و قووڵایی و پشتێنەی ئەمنی دروست نەكەن، ئەوە كفری و كەلار و خانەقین لەمەودای چەكی وەك كاتیوشا و مووشەكی دەستكرد و هاوەنن.
كێشەكە ئەوەیە لەو ناوچانە توندرەوەكانی سوننە وەك داعش و ئاڵا سپیەكان و كۆنە بەعسیەكان لەلایەك و حەشدیش لەلایەكی تر هەن.

# كفری شاری وەزیران نیە، شاری قارەمانان و مرۆڤە ئازا و جوامێرەكانی كوردستانە، لەدوای راپەرین ٣٠ ساڵ هێلی پێشەوە بووە و تەماس بووە و هەمیشە سەنگەری پۆلاین بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە