کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی ووشكەساڵییەوە جوتیاران داوای قەرەبوكردنەوە دەكەن

.

06:33 PM - 18/04/2021

بەهۆی ووشكەساڵییەوە جوتیاران داوای قەرەبوكردنەوە دەكەن
 بەهۆی كەمی بارانبارینی ئەمساڵ و  زیانەكانی ووشكەساڵییەوە  یەكێتی جوتیارانی كوردستان داوا لەحكومەتی هەرێم دەكات لە هەندێك ناوچەدا  قەرەبووی جوتیاران بكاتەوە.
(حسێن محەمەد) سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی جوتیارانی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی كەمی بارانبارینەوە ئەمساڵ زۆربەی جوتیارانی سنوری هەولێر زەرمەند دەبن‌ و ناتوانن ئەو بەرهەمانەی چێندراوە بەدەستی بهێنەوە.
وتیشی: ئەمساڵ بەرێژەی سەدا 50 بەرهەمی  گەنم و جۆی جوتیاران بەراورد بەساڵانی رابردوو كەمیكردوە ، بەتایبەتی ئەو  زەوییانەی  دێمین و پشتیان بەبارانبارین بەستووە.
داواشیكرد  بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی زیانەكان حكومەتی هەرێم‌و لایەنە پەیوەندارەكان قەرەبووی جوتیاران بكەنەوەو ئەگەر نەشتوانرێت لەرووی ماددیەوە قەرەبوەكە بكرێت  ئەوا  بە دابینكردنی بنەتۆ و كودی كیمیایی و سوتەمەنی هاوكاری جوتیاران بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە