کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا كرد

.

05:03 PM - 18/04/2021

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر پێشوازی لە دەیڤد براونشتاین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی ھەرێم و عێراق و سووریا، پاشماوەکانی داعش و رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرا و بەوردی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ تاڵەبانی بۆچوون و هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێم و عێراق خستەڕوو و جەختی لە لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و پەسەندکردنی بودجەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا بەوردی هەڵسەنگێندرا و ھاوسەرۆک ئاشکرایکرد، یەکێتی لەگەڵ گفتوگۆی ھەمەلایەنەدایە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و بۆ ئەمەش گفتوگۆ و دیالۆگی بە تاکە رێگای چارەسەرکردنی کێشەکان لە قەڵەمدا. ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی نیشاندا بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ کوردانی رۆژئاوا و سەرجەم خەڵکی سووریا.

هەماهەنگی و هاریکاری زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا لەسەر پاڵپشتی و هاوکاری یەکتر کۆکبوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە ئەمنییەکان و رووبەرووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە