کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكات

.

10:12 AM - 16/04/2021

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك لە پەیامێكدا وێرای بە توندی ئیدانەكردنی هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دەڵێت: ‏‎دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیريی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك قبوڵكراونییە و هێرشە دووبارەكانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیە.
دەشڵێت: ‏‎پاراستنی ئارامی هەرێمی كوردستان كاری سەرەكییانە، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو كارە بە سزای خۆیان بگەن.
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: ‏‎لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبن كە ماندوونەناسانە یارمەتیدەربن لە جەنگی دژی تێرۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە