کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی فراکسیۆنی یەکێتیی بەبۆنەی کارە تیرۆریستیەکەی ناوچەی حەبیبیە

.

10:37 PM - 15/04/2021

نیگەرانی و غەمباری خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستە ترسنۆکانەیەی کە ئەمرۆ کرایە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان لەبازارێکی ناوچەی حەبیبیەی بەغدادی پایتەخت کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک شەهید و برینداری لێکەوتەوە

لەکاتێکدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و داوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان لەخوای گەورە دەخوازین، هەروەها تەئکید لەپێویستی زیاتر توندوتۆڵکردنەوەی رێوشوێنە ئەمنیەکان دەکەینەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.

تیرۆریستان لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا بە ئەنجامدانی کارە تیرۆریستیە قێزەونەکانیان جارێکی تر ئەوەیان دووپات کردەوە کە هیچ جیاوازیەک لەنێوان هاوڵاتیانی عیراق ناکەن، هەر بۆیە لەسەر هێزەسیاسیەکانیشە بەبێ گەرانەوە بۆ ئینتمای ئاینی و نەتەوەیی و دوور لە بەرژەوەندی حیزبی و سیاسی کاربکەین و ململانێ ناوخۆیەکان وەلابنێین لەپێناوی بنیادنادی عێراقێکی سەقامگیری دیموکرات

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە