کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بــــــــازاڕ و ڕەمـــــەزان

.

11:02 AM - 14/04/2021

بــــــــازاڕ و ڕەمـــــەزان
سەرکۆ یونس

ڕەمەزانی یٔەمساڵی هەرێم، جیاواز لەڕەمەزانەکانی پێشوو، لەگەرمەی وەرزی بەهارو گەشتوگوزاردایە.
بارودۆخی یٔابوری و دارایی هەرێم، سەرەڕای ڕێکەوتنی هەولێرو بەغدا وبەرزی نرخی نەوت، هێشتا بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، مووچە کەسەرچاوەی سەرەکی بژێویی دانیشتوانە، هێشتا بەلێبڕینەوە دابەشدەکرێت.
سەرەڕای گەشتنی ڤاکسین وکوتانی هاونیشتیمانیان، جیلی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمدا، بڵاوبووەتەوە، لایەنەپەیوەندیدارەکان، هۆشیاری خراپبوونی زیاتری دۆخی تەندروستی دەدەن، ناوەندەکانی خوێندن بەزانکۆکانیشەوە دەوامیان ڕاگیراوە.
ڕەمەزان و گرانی بازاڕ، لەزۆربەی وڵاتانی یٔیسلامیدا، دووانەیەکی بەیەکەوە گرێدراون، بەپێچەوانەی وڵاتانی نایٔیسلامی لەکاتی بۆنەو یادەکاندا، نرخەکانیان دادەبەزێنن.

خواستی کڕیاروبەکاربەری ڕۆژووەوان لەم مانگەدا، پێچەوانەی یاسای خواستە، سەرەڕای بەرزبونەوەی یٔاستی نرخەکان، کڕیاران بڕی خواستیان کەمناکەنەوە،

ڕەمەزانی یٔەم بەهارە، لەکاتێکدایە بەرهەمەسەرەکییەکانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم، بەبەرهەم نەهاتوون و هێشتا پێنەگەشتوون، مەترسیش هەیە یٔەمساڵ بەهۆی ووشکەساڵییەوە، بەشێکی زۆری بەرهەمەکشتوکاڵییەکانی هەرێم لەناوبچن و نەیەنە بەرهەم.

دەریٔەنجامی کۆرۆناڤایرۆس، لەیٔابوری جیهانیدا، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی(FAO) باس لەوە دەکەن، کەبەرهەمی کەرتی کشتوکاڵی جیهانی، بەرەو دابەزین چووە، مەترسی لەسەر کەمبونەوەی تەواو هەیە لەبازارەکاندا، هەربۆیە تێبینی دەکرێت، یٔاستی گشتی نرخەکانی خۆراک، بەرەو هەڵکشان ڕۆشتووە.
لەهەرێمدا، بۆ پڕکردنەوەی خواستی کڕیاران، ناچار پەنا دەبریتە بەر هاوردەکردن لەدەرەوە بەگشتی، هەردوو وڵاتی یٔێران و تورکــیا بەتایبەتی، هەریەک لەم دوو وڵاتە، بەهۆی کێشەسیاسیەکانیانەوە، یٔابوریەکانیان بەبارودۆخێکی ناجێگیری نەختینەیی وداراییدا گوزەر دەکەن، بەهای دراوەکانیان لەیٔاستێکی زۆر نزمدایە و ناچار نرخی شمەکەکانیان بەرزکردوەتەوە، بەمەش هاوردەکردن لەم وڵاتانەوە، بەنرخی بەرز دەبێت و لەناوخۆش بەنرخی بەرزتر دەفرۆشرێت.

بەپێ ی یٔامارەکان ڕێژەی(80%) پێداویستە خۆراکییەکانی هەرێم، لە یٔێران وتورکیاوە، هاوردە دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە، بەهۆی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراقییەوە، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بەڕێژەی (20%-25%) داشکێنرا،  پەرلەمانی عێراقیش لەیاسای بودجەی گشتیدا، بەهەمان ڕێژە بودجەی پەسەندکرد، یٔەمەش جارێکی تر بارگرانی دروست دەکات، لەسەر بودجەی خێزانەکان و ڕێژەی(25%) نرخی شتەکان بەرزبوونەتەوە.

هەروەها لەماوەی پێشوودا، بەهۆی هەندێ هۆکارەوە نرخی گۆشتی مریشک، بەرزبویەوەو بووە جێگای دڵتەنگی زۆربەی هاونیشتیمانیان، لەیٔێستادا نرخی کیلۆیەک مریشک، لەسەروو(3,750) دینارەوەیە.

یەکێک لەگەورەترین گرفتەسەرەکییەکانی کۆمەڵگای کوردستان، نەبوونی هۆشیارییە، بەشێوەیەکی گشتی و هۆشیاری کڕین و دابینکردنی پێداویستەکانیان بەتایبەتی، چونکە، بەپێ ی ووتەی بەرپرسانی حکومی و بازرگانانی هەرێم، هیچ گرفتێک لەپێداویستیەکانی خۆراکدا نی یە و زۆربەی کۆگاکانیان زیاد لەپێویست خۆراکیان هەڵگرتوە، کەچی چوونەبازاڕی کڕیاران، وەک یٔەوە وایە، کەبازاڕ هیچی تێدا نامێنێت!

لەبەریٔەوە زۆر گرنگە، هاونیشتیمانیان، بەهۆشیارییەوە ڕۆژانە پێداویستیەکانیان دابین بکەن،  دوور لەهەڵپەو پەلاماردان، چونکە هەر جووڵەیەکی بەکاربەران، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەکات و لەبەرژەوەندی فرۆشیاران و بازرگانان دەبێت.

گومانی تێدا نی یە، حکومەت ناتوانێت نرخی شتومەک و کاڵاکان دیاری بکات، بەڵکو نرخ بەمیکانزمی بازاڕ دیاری دەکرێت، هەربۆیە حکومەت، تەنها دەتوانێت چاودێری نرخەکان بکات، هەروەها هەوڵی ڕێگریکردن لەقۆرخکاری و بەرزکردنەوەی نرخی هەندێ شمەک دەکات.

هیوادارین، فرۆشیاران و بازرگانان، لەم مانگە پیرۆزەدا، بەهەستێکی یٔایینی و یٔەخلاقی و نیشتیمانی بەرپرسیارانەوە، بەرهەمەکانیان بخەنەڕوو، لەبەرامبەردا هاونیشتیمانیان بەیٔاسانی و بێ کێشە پێداویستیەکانیان دابین بکەن.


*یٔابووریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە