کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدییەكان دەكات

.

09:49 AM - 14/04/2021

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کوردانی ئێزیدی و جەژنی(چوارشەممەی سوور)ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان لە کوردستان و تەواوی جیهان دەکەم، ئومێدەوارم هەموو ساڵێک خوشک و برایانی ئێزیدی لەسایەی ئارامی و ئازادی بیر و باوەڕدا جەژن بکەن، جەژنی ئەمساڵیشتان ببێتە هەوێنی کۆتایی هاتنی ئازار و نەهامەتییەکان.

خوشك و برایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەن و گرنگی نەتەوەکەمانن، لەم بۆنەیەشدا جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕمان لە پشتیوانیکردنیان دووپات دەکەینەوە، داواکارین هەوڵی جددی بخرێتەگەڕ بۆ ئاشکراکردنی زانیاری لەسەر ژیانی کچان و ژنان و پیاوانی رفێندراوی ئێزیدی کە بەر لە حەوت ساڵ لەسەر دەستی داعشی تیرۆریست گەورەترین تاوانیان بەرامبەر ئەنجامدرا و روبەڕوی گەورەترین نەهامەتی و ماڵوێرانی بوونەوە، تائێستاش چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە، هاوکات داوای دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرز و ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچەکانیان دەکەین، بەتایبەت قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەوتووانی جینۆسایدی ئێزیدی و شنگالییەکان.

هەر لە جەژن و خۆشی و ئاشتیدا  بژین.

شانازئیبراھیم ئەحمەد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە