کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی لەیادی مەرگەسات و تاوانی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

.

09:22 AM - 14/04/2021

لاهور شێخ جەنگی لەیادی مەرگەسات و تاوانی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

لە ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی یٔه‌نفالی به‌دناودا كه‌ ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بێڕه‌حمانه‌ دژی گه‌له‌كه‌مان یٔه‌نجامیدا، یادی له‌ ده‌ستچوونی یٔه‌و یٔازیزانه‌مان دەکەینەوە کە لە شاڵاوەکانی یٔەو تاوانەدا زیندەبەچاڵ کران کە تا یٔێستاش بەشێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان هەڵنەدراونەتەوە و ڕووفاتی قوربانییەکان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان. خۆڕاگریی کەسوکاری یٔەنفال و تاقانەکان، فرمێسکیان گۆڕی بۆ هیوا، سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوەیەکیان گۆڕی بۆ بەهێزی ناسنامە و یٔایندەیەکی گەشتر. لە پاڵ یٔەو خۆڕاگرییەی یٔەواندا یٔەرکی هەمووانە کە کار بۆ نەهێشتنی یٔاسەوارەکانی یٔەنفال بکرێت، پێویستە کار بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی یٔەو تاوانە بکرێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاریان بکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەکانیان.


‎لاهور شێخ جەنگی
‎هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە