کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی مەكتەبی سیاسیی ي.ن.ك بۆ یادی جینۆسایدی ئەنفال

.

08:32 PM - 13/04/2021

33 ساڵ لەمەوبەر و لە چوارچێوەی سیاسەتی پاكتاوی نەژادی و جینۆسایدكردنی گەلی كورد، رژێمی بەعسی سەدامی؛ بە هەشت قۆناغ پەلامارەكانی یٔەنفالی بۆ سەر گوندەكانی كوردستان دەستپێكرد و تێیدا دەیان هەزار هاووڵاتی بێتاوان لە منداڵ و گەنج و ژن و پیر، دوای یٔەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی، لە بیابانەكانی عیراقدا زیندەبەچاڵ كران و 5000 گوند تاڵانكران و روخێنران.
مەرامی بەعس لەم تاوانەدا، تەنها لەناوبردنی دەیان هەزار مرۆڤی كورد نەبوو، بەڵكو یٔامانجی یٔەوەبوو هاوشانی پرۆسەكانی تری وەك (تەعریب، تەهجیر، تەسفیر و كیمیاباران)، دیمۆگرافیای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تر بگۆڕێت‌، ژێرخانی یٔابووریی كوردستان هەڵتەكێنێت، پاكتاوی نەژادیی كورد بباتە قۆناغێكی مەترسیدارترەوە.
دوای 33 ساڵ لەم جینۆسایدە، جەختدەكەینەوە لە:
یەكەم: لەگەڵ یٔەوەی دادگای باڵای تاوانەكان لە عیراق، پرۆسەكەی وەك تاوانەكانی جینۆساید‌ و جەنگ‌ و دژەمرۆیی ناساندووە، بەڵام هێشتا هەموو رێوشوێنەكانی تری پەیوەست بە كەیسەكە وەك «دەستگیركردنی داواكراوان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان»، تەواونەكراون.
دووەم: كەسوكاری سەربەرزی یٔەنفالكراوان و دەربازبووانی شاڵاوی یٔەنفال، شایستەی ژیان و گوزەرانێكی باشترن، دابینكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون، خزمەتگوزارییە ژیارییەكانی تر؛ ماف و شایستەی سەرەتایی خۆیانە و یٔەركی لەپێشینەی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانە. لەو چوارچێوەیەشدا نوێترین بڕیاری حكومەتی هەرێم بە «دابەشكردنی ژمارەیەك زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كەسوكاری یٔەنفالكراوانی گەرمیان بە هەوڵی دڵسۆزانەی تیمی یەكێتی»، هەنگاو و دەستپێشخەرییەكی جێگەی یٔومێدە، كە هیوادارین هەنگاوی تری بەدوادا بێت.
سێیەم: هێندەی گەورەیی تاوانی یٔەنفال، كەیسەكە لە یٔاستی نێونەتەوەیی وەك جینۆساید نەناسێنراوە، بۆیە یٔەركی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانە، هەوڵەكانیان لەو رووەوە چالاكتر بكەن.
چوارەم: جینۆسایدی كوردانی یٔێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، سەلماندی كە یٔەو عەقڵییەتەی رەوایی دا بە یٔەنفال، هێشتا ماوە و ژینگە و زەمینەی روودانەوەی جینۆساید، لەبارنەچووە.
برینی لەدەستدانی دەیان هەزار یٔازیزمان لە تاوانی یٔەنفالدا، هەرگیز لە ویژدانماندا ساڕێژ نابێت، لە مێژووماندا بە زیندوێتی دەمێنێتەوە. یٔەنفال و كیمیاباران و قوربانی و مەینەتییەكانی سەر گەلەكەمان، پێویستە ببنە هەوێنی چاكسازیی راستەقینە‌ و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی نموونەیەكی جیاواز و پێشكەوتوو و پەرۆشتری  حوكمڕانی، كە لە سایەیدا كوردستانییان بحەسێنەوە.
-سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی جینۆسایدی یٔەنفال.
-سڵاو لە خۆڕاگریی رزگاربووان و كەسوكاری سەربەرزی یٔەنفالكراوان.
-رووڕەشی بۆ یٔەنجامدەرانی تاوانەكانی یٔەنفال.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٣/٤/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە