کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵدەدرێت ڤاكسینی كۆرۆنا لەشێوە دەنكە حەبدا بەرهەمبهێنرێت

.

11:20 PM - 08/04/2021

پسپۆڕێكی پزیشكیی لەهەوڵدایە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەشێوەی دەنكە حەبدا بەرهەمبهێنێت، لەوبارەیەوە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس لۆس ئەنجلس بڵاویكردەوە كە دكتۆر باتریم سۆن شیونگ ، خاوەنی یانەی لۆس ئەنجلوس لێكەرز و شارەزای بواری دەرمانسازی لەهەوڵی ئەوەدایە بەهاوكاری تیمە پزیشكیەكەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەشێوەی دەنكە حەبدا بەرهەم بهێنن و لەبری كوتان لەرێگەی دەمەوە ڤاكسینەكە بەكاربهێندرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە ئەو ڤاكسینە كەكار بۆ بەرهەمهێنانی دەكرێت بەكارهێنانی ئاسانترو هەرزانتر دەبێت و پێویست بەوە ناكات لەنێو بەفرگرو پلەی گەرمی نزمدا هەڵبگیرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە