کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەخڕی ناو زەنگ سەردانی بارەگای پێشووی سەرۆك مام جەلال دەكرێت

.

11:00 PM - 08/04/2021

ئارام قادر خەبات  نوێنەر و ڕاوێژكاری هاوسەرۆكانی ی.ن.ك بۆ كاروباری جەماوەریی سەردانی خڕی ناو زەنگی كرد و لەلایەن هاوڵاتیانی سنوورەكە پێشوازیەكی گەرمی لێكرا ، دواتر سەردانی بارەگای پێشووی سەرۆك مام جەلالی كرد و لەوێ بەبۆنەی  ساڵیادی دەستبەكاربوونی سەرۆك مام جەلال، وەك یەكەم كورد لە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئەم یادەیان بەرزراگرت.
 لەوتەیەكیشدا ئارام قادر خەبات رایگەیاند هەموومان خوێندكاری سەرۆك مام جەلالین و بە رێبازە پیرۆزەكەی ئەودا دەرۆین،  بۆیە ئەركی سەرشانمان قورسە و دەبێت زیاتر خزمەتی  هاوڵاتیان بكەین بەبێ جیاوازی، دواتریش  پشتیوانی یەكێتی وهاوسەرۆكانی بۆهاوڵاتیانی گوندی شێنێ و سنوورەكە دووپاتكردەوە.

czCUVYk-55c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە