کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی: بڕێكی كەم ڤاكسین گەیشتۆتە ئەفریكا

.

09:37 PM - 08/04/2021

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە بڕێكی زۆر كەم ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتۆتە كیشوەری ئەفریكا.
ماچیدی سو مویتی بەرێوبەری هەرێمایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەئەفریكا ڕایگەیاند تائێستا كیشوەری ئەفریكا لەكۆتایی هەڵمەتەكانی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنادایە و تائێستا تەنیا لەسەدا دووی ڤاكسینی بەكارهێنراو لەجیهان لەو كیشوەرە بەكارهێنراوە.
ڕوونیكردەوە: خاویی هەڵمەتەكانی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەئەفریكا دەگەڕێتەوە بۆ چەند كێشەیەك لەوانە نەبوونی ڤاكسینی پێویست و كەمی كارمەندی تەندروستی بەتوانا لەگەڵ كێشەی لۆجیستی.
ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: كاریگەری خاویی هەناردەی ڤاكسینی كۆرۆنا لەهندستانەوە وەك بەشێك لەبەرنامەی دەستپێشخەری كۆڤاكس بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ وڵاتانی هەژار كاریگەری هەبووە لەكەمی دابینكردنی ڤاكسین بۆ كیشوەری ئەفریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە