کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبەشداری بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەچوو

.

09:33 PM - 08/04/2021

 بەبەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك  سەرۆكایەتی هەرێم و نوێنەی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییە دەرەكییەكانی هەرێم ، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی عێراق، بارودۆخی ناوخۆ و پەیوەندیی نێوان پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان و چەند بابەتێكی تر تاوتوێ كراون.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا كێشە و نیگەرانییەكان خراونەتەڕوو و تەئكیدلەپێویستی و گرنگیی یەكڕیزی، تەبایی، گفتوگۆ و لێكگەیشتن لەنێوان لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە ، كۆبوونەوە پەسەندكردنی یاسای بودجەی بەهەنگاوێكی ئەرێنی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە قەڵەم دا و هیوای خواست یاساكە جێبەجێ بكرێت و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دۆخی ئابووریی عێراق و هەرێم هەبێت و ڕێخۆشكەر بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی سیستمی فیدرڵیدا. هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدیكرایەوە‌ كە دۆخی ئێستای هەرێم و دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكان، پاراستنی دەستكەوتەكان و هەنگاونان بۆ ئایندەیەكی باشتر، واقعبینی و هەستكردن بە بەرپرساریەتیی هەمووان، پێكەوەكاركردن، هاوبەشی، تەبایی و یەكڕیزی دەخوازێت و بە گرنگییەوە تەئكید لەپرۆسەی چاكسازی و كاركردن بۆ باشتركردنی گوزەر‌انی هاووڵاتیان و پێویستیی پاراستنی ئازادییەكان و ئازادیی ڕادەربڕین و دانانی چوارچێوە و میكانیزمێك بۆ بەردەوامیی ئەم كۆبوونەوانە كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە