کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق یاسای بودجەی 2021ی پەسەند كرد

.

09:09 PM - 08/04/2021

دكتۆر بەهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسەندكرد.
پەسەندكردنی یاساكەش دوای ئەوەدێت  كە رۆژی 31ی ئاداری مانگی رابردوو پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بودجەی تێپەراندو دواتریش لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ وەرگرتنی دوایین رەزامەندی یاساكە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرا.
لەمیانی ئیمزاكردنی  یاساكەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە پەسەندكردنی یاساكە بۆ زامنكردنی پێداویستییە گرنگەكانی خەڵكە، هەروەها بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی گشت مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و هەرێمی كوردستان و خەرجییە پێویستییەكانی حكومەتە، بەجۆرێك دادپەروەری كۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵكی عێراق بهێنێتەدی.
پەسەندكردنی بودجەی گشتی لەلایەن سەرۆك كۆمار دوای ئەوە دێت كە یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گەیشتە سەرۆكایەتی كۆمار، پاش ئەوەی دەنگی لەسەر درابوو لە ئەنجومەنی نوێنەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە