کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گروپی 20 وەرگرتنەوەی قەرزی سەر وڵاتانی هەژار دوادەخات

.

08:43 PM - 08/04/2021

لەمیانەی بەرێوەچونی كۆبونەوەی راوێژكاری وڵاتانی گروپی 20دا  كە ئێستا ئیتاڵیا سەرپەرشتی دەكات بریاردرا خزمەتگوزاری وەرگرتنەوەی قەرزە داراییەكانی سەر وڵاتانی هەژارو زۆرتر زەرەرمەندبوی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا بۆ 6 مانگی تر دوابخرێت.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكەش كە لەلایەن (دانیللی فرانكۆ) وەزیری دارایی ئیتاڵیاوە خوێندرایەوە ئەمە بۆ دواهەمین جارە لەو دەستپێشخەریەدا كاراكردنەوەی ئەو خزمەتگوزاریە دوابخرێت و بەوەش تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتێكی نوێ‌ بەو وڵاتانە دەدرێت.
هەروەك گروپی بیست رەزامەندی پیشاندا لەسەر دەستپێشخەریەكی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ زیادكردنی بڕی پێشكەشكردنی هاریكارییە داراییەكانی بۆ وڵاتانی هەژار تا ئاستی 650 ملیار دۆلار.
جێی ئاماژەیە گروپی بیست بۆ یەكەمجارو لەمانگی نیسانی 2020دا كە ئەو كات بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا بەئاستێكی فراوان بڵاوببوەوە  بریاریدا خزمەتگوزاری وەرگرتنەوەی قەرزە داراییەكان لە وڵاتانی هەژار هەڵپەسێرێت و  پاشان لەمانگی ئۆكتۆبەی هەمان ساڵدا وادەكەی بۆ 6 مانگی تر درێژكردوە بەوەش بۆ سێیەم جارە گروپی بیست وەرگرتنەوەی بڕی قەرزە داراییەكانی لەسەر وڵاتان دوا دەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە