کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تویتەر هەوڵی كڕینەوەی ئەپلیكەیشنی كڵەب هاوس دەدات

.

08:42 PM - 08/04/2021


كۆمپانیای تویتەر هەوڵ دەدات لەبەرامبەر بەهای 4 ملیار دۆلاردا ئەپلیكەیشتی (كڵەب هاوس) بكرێتەوە.
لەوبارەیەشەوە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی رایگەیاند: لەپاش بەناوبانگ بوون و زیادبوونی خێرای ژمارەی بەكارهێنەرانی كۆمپانیای تویتەر هەوڵ دەدات لەبەرامبەر پێدانی 4 ملیار دۆلاردا ئەپلیكەیشنی (كڵەب هاوس) بكرێتەوە.
بەپێی بلومبێرگ گفتوگۆكان لەنێوان تویتەرو كۆمپانیای خاوەنداری ئەپلیكەیشنی ( كڵەب هاوس) بەردەوامەو هێشتا نازانرێت ئایا كۆمپانیا خاوەندارەكە داوای زیادكردنی پارەی فرۆشتنەكەی دەكات یان بەشێوەیەك لەشێوەكان دەگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش و گرێبەستی فرۆشتنەكە لەنێوانیان ئیمزا دەكەن.
جێی ئاماژەیە ئەپلیكەیشنی (كڵەب هاوس) تەنها ماوەی ساڵێكە دروستكراوەو لەو ماوە كەمەشدا توانیویەتی بەكارهێنەرێكی زۆر لەكەسانی دیارو ناسراوی جیهان و ئەستێرەكانی سینەماو خاوەنكارەكان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوەو هەروەك لەپاش بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە كڕینەوەی ئەو ئەپلیكەیشنە دەكرێت بەهای پشكەكانی كۆمپانیای تویتەر بەرێژەی سەدا 3 بەرزبۆتەوە و بەهای بازاری كۆمپانیاكەش گەیشتۆتە 55 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە