کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشتیوانی ی.ن.ك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی سنووری خورماتوو دوپاتكرایەوە

.

08:21 PM - 08/04/2021

 لەسەردانێكیاندا بۆ قەزای خورماتوو، مامۆستا ئیكرام عەلی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و تێكۆشەران و حەسەن بارام ،لێپرسراوی بەشی جینۆسایدی  بۆردی شەهیدان و تێكۆشەران لەگەڵ  مەلا كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتوو و ژمارەیەك لە پێشمەرگە و ڕێكخستنە دێرینەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوورەكە كۆبوونەوە.
لەو دیدارەدا  گوێ  لە داواكارییەكانی دانیشتوانی سنوورەكە گیراو و بەڵێنی جێبەجێكردنیان پێدرا و لەهەمان كاتیشدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوسەرۆكانیان  بۆ خەڵكی سنوورەكە دووپاتكردەوە.

PR25t8U82EI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە