کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كەپارەی لەژنێك دزیبوو

.

05:12 - 08/04/2021

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كەبەزەبری چەك پارە و ئاڵتوونی لەژنێك سەندبوو ، عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەرێوبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ بەزەبری چەك برێك پارە و ئاڵتوونی لەژنێكی بەساڵاچوو سەندبوو ، دەستگیركراوە.
راشیگەیاند تۆمەتبارەكە بڕی 65 هەزار پاوەند و 35 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتوونی لەو ژنە تەمەن 75 ساڵە دزیوە و ئێستا پارەكە و ئاڵتوونەكان دەستی بەسەرداگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە