کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی کوردانی فەیلی

.

04:57 PM - 08/04/2021

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یٔەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی کوردانی فەیلی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی رەسەنی عێراقن و رۆڵێکی گەورە و دیاریان هەبووە لە سەرجەم  قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی عێراقدا، ھەروەھا یٔاماژەیکرد بەو قوربانییە زۆرەی کە بەخشیویانە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لەو ستەمە زۆرە کرد کە رژێمی دیکتاتۆرییەتی لەناوچوو رووبەڕووی یٔەم پێکهاتە رەسەنەی کردبوو، ھاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و زامنکردنی بەشداری کارای کوردانی فەیلی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری، بەوجۆرەی دەنگ و داواکارییە رەواکانیان بگاتە حکومەت و پەرلەمان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ شاندێکی میوان لەبارەی یٔەو یٔاستەنگ و کێشانەی کە رووبەڕووی کوردانی فەیلی دەبێتەوە، بۆ یٔەو مەبەستەش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەمکردنەوەی یٔاستەنگەکانی بەردەم کوردنی فەیلی دووپاتکردەوە.

لەلای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ یٔەو رۆڵە گەورەیەیی کە دەیبینێت بۆ چەسپاندنی بەهای پێکەوەژیان لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

1.jpg

3.jpg

4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە