کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زنجیرە سیمیناریك دەربارەی زمان و ئەدەب و وەڕگێران لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

.

03:18 PM - 08/04/2021

لە چوارچێوەی وەرزی ڕۆشنبیری خۆیدا، لیژنەی ڕۆشنبیری كولێژی زمان لە زانكۆ سلێمانی، زنجیرەیەك سیمیناری بەشێوازی ئۆنلاین، تایبەت بە تەوەری، زمان و ئەدەب و وەڕگێڕان بەڕێوەبرد.
پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، ڕاگری كۆلێژی زمان، ئاماژەی بەوەكرد: دەبوایە ئەم زنجیرە چالاكیانە لە ناو كەمپەس و لە هۆڵی پ.د. عزەدین  مستەفا ڕەسوڵ بەڕێوەبچوایە، بەڵام بەهۆی باردۆخی كرۆناوە بڕیارماندا بكرێتە ئۆنلاین، بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە چالاكیە ڕۆشنبیری و كلتورییەكان و مامۆستایان سوود وەربگرن و بەردەوام بین لە ئاڵۆگۆڕی زانستی و ئەكادیمی.
دەربارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكان كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان ئاماژەی بەوەدا: تەوەری زمان تە رخان  بوو بۆ "ئاراستە نوێیەكانی زمانەوانی"،  تیایدا، پ.ی.د ئاڤێستا كەمال مەحمود سیمینارێكی پێشكەشكرد بەناونیشانی " ڕاڤەكردنی زمانەوانی لە نێوان ڕەهەندەكانیدا (چەمك و تێڕوانین) و دواتر د.بێخاڵ ئەبوبەكر حسین سیمینارەكەی بەناونیشانی زانستی زمان و پەیوەندیگرتنی نێوكلتوری  پێشكەشكردو و د.دلێر عەبدولڵا ئەحمەد یش سیمینارەكەی بەناونیشانی زمان لە نێوان فێربوون و خۆێندابوو. كە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان بەشداربوون و گفتو گۆیەكی زانستییش بەڕێوەچوو.
هاوكات دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەشكرد: سیمینارەكان بڕیارە بەردەوام بێت و لە  تەوەری ئەدەبدا تەرخانە بۆ ئەدەب و تەكنەلۆژیا، پ.ی.د.ئیسماعیل ئیبراهیم مستەفا سیمینارەكەی تەرخانە بۆ داهاتووی ئەدەب لە چاوەڕوانی نەوەی پێنجەمی تەكنە لۆژیادا و د.جوتیار عومەر ساڵح سیمینارەكەی تایبەتە بە كاریگەری تەكنەلۆژیا لەسەر ئەدەب، و مامۆستا بشری قادركاكە محەمەدیش سیمنارەكەی تەرخان دەبێت بۆ پانتای ئەدەبیات لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا.
لەتەوەری وەرگێرانیشدا تەرخان دەبێت بۆ تێۆرەكانی وەڕگێڕان،  پ.ی.د.عەدنان عەبدولڕەحمان تەهاش سیمینارەكەی بەناونیشانی ستراتیژەكانی وەڕگێڕان دەبێت و مامۆستا غەریب ساڵحیش سیمنارەكەی بەناونیشانی گرنگی تێورەكانی وەڕگێڕان بۆ وەڕگێڕ و مامۆستا ڕاز فەرەیدون عەبدولڕەحمانیش سیمینارەكەی تەرخان دەبێت بۆ وەڕگێڕان.
شایەنی ئاماژەپێكردنە: سیمینارە ئۆنلاینەكان بەهاوكاری یەكەی دڵنیایی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی و ڕۆژانی (7-8-11/4/2021) بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە