کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار یاریزان ركابەری لەسەر خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتە دەكەن

.

02:31 PM - 08/04/2021

 دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانەپاڵە وانەكانی ئەوروپا چوار یاریزان ركابەری دەكەن لەسەر خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەیەی پاڵەوانێتییەكە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و هێرشبەری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەبەرامبەر لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دوو گۆڵی تۆماركرد كە گۆڵی یەكەمیانی لەناو پاڵێوراوەكانە بۆ خەڵاتەكە، دوای ئەوەی تۆپێكی لەتۆنی كروس وەرگرت ئاست بەرزانە گۆڵەكەی كرد.
كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی مانچستەرسیتی سەركردایەتی بردنەوەی یانەكەی كرد لەبەرامبەر بوروسیادۆرتمۆند، لەو یاریەدا دی برۆین گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد كە لەناو پاڵێوراوەكانە بۆ خەڵاتەكە.
گۆڵەكەی ماسۆن ماونت كە لەبەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی تۆماری كرد بەهەمان شێوە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەیە.
لەبردنەوە گرنگەكەی پاریس سان جێرمان لەبەرامبەر بایرن میونشن كیلیان مباپێ رۆڵێكی گەورەی هەبوو كە لەكۆی 3 گۆڵی یانەكەی 2 گۆڵی تۆماركرد، گۆڵی دووەمی ئەو هێرشبەرە فەرەنسی یە لەناو گۆڵە پاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە