.
02:10 PM - 08/04/2021
قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵیادی كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د دا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بۆ من وه‌ك باوك بوو، زۆر شتی جوانی لێوه‌فێربووم.
ده‌قی په‌یامه‌كه ...
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بۆ من وه‌ك باوك بوو، فێری كردم راستگۆبم له‌گه‌ڵ خۆم و ویژدانی خۆم، به‌ر له‌خه‌ڵكی دیكه خۆم ره‌خنه له‌خۆم بگرم و به‌رامبه‌ر به ره‌خنه‌ی خه‌ڵكیش دڵكراوه بم، فێری كردم درۆ له‌گه‌ڵ خۆم نه‌كه‌م.
لێی فێر بووم كه ساده‌یی گه‌وره‌ییه؛ گرنگ نیه له كوێی مه‌جلیسدا داده‌نیشیت. له پێشه‌وه بێت یان له دواوه. شوێنی دانیشتنت نه گه‌وره‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر بچووك بیت و نه بچووكیشت ده‌كات ئه‌گه‌ر گه‌وره بیت.
لێی فێر بوم كارێك به كه‌سێك نه‌سپێرم ئه‌گه‌ر خۆم پێم بكرێت.
فێری كردم هه‌رگیز دوور نه‌كه‌ومه‌وه له پره‌نسیپ و به‌ها و بیروباوه‌ڕه‌كانم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕانه زه‌ره‌رم پێ بگه‌یه‌نن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە