کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی سێ هەزار خێزانی داعش لە كەمپی هۆڵی سوریا نیشتەجێن

.

01:39 PM - 08/04/2021

لێپرسراوێكی باڵای حكومەتی عیراق رایگەیاند: نزیكەی سێ هەزار خێزانی داعشی بە رەگەز عێراقی لە كەمپی هۆلی سوریادا دەژین كە ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار كەس دەبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: پلانێكی گشتگیر بۆ گێڕانەوەی ئەو خێزانانە دانراوەو لە قۆناغی یەكەمدا 500 خێزان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان دوای تەواو بوونی ڕێكارە ئەمنییەكان.
ساڵی 2019 كەمپی هۆل جارێكی تر كرایەوەو لە ژێر چاودێریی وردی هێزەئەمنییەكان تەواوی خێزانی تیرۆریستانی داعش لەو كەمپە نیشتەجێكران، بەردەوام هێزە ئەمنییەكان ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجامدەدەن و شانەی نوستوی داعشی تێدا دەستگیر دەكەن و ئەمریكاش ئەو كەمپە بە بۆمبێكی مەترسیدار ناودەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە