کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لێپرسراوی یەكەمی حزبە كوردستانییەكان بەڕێوەچوو

.

01:35 - 08/04/2021

كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لێپرسراوی یەكەمی حزبە كوردستانییەكان دەستیپێكرد و بڕیارە رەشنووسی دەستوور و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادگەریی كوردستان و محەممەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان و ئایدن مەعروف لە پێكهاتەی توركمان و ئانۆ جەوهەر لە پێكهاتەی كریستیانەكان بەشدارن.
دوای زیاتر لە ساڵێك ئەمە یەكەمین جارە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدرێت و ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لە بارەی دۆخی هەرێم و بابەتە گرنگەكان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە