کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برایم ئەحمەد بیرمەندی سەدە و رابەری چینی رەنجدەرانی بازوو

.

11:11 AM - 08/04/2021

برایم ئەحمەد بیرمەندی سەدە و رابەری چینی رەنجدەرانی بازوو

مامۆستا محەمەد عەلی

برایم ئەحمەد، سەركردە و شۆڕشگێڕ و نووسەر و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و قانوونناس و دادپەروەری چەرخی ستەمكاری.

هەرچەندە وا دەبێتە 21 ساڵ، كە رۆحە بەرزە شۆڕشگێڕییەكەی مامۆستای میللەتدۆست لەناوماندا نییە!، بەڵام ئەوە تەنها جەستەیەتی كە فیزیكیی لەناو گەلدا نییە، ئەگەرنا بیروباوەڕ و فكرە رۆشنەكەی بۆ كوردایەتی و گیانە ئاشتیخوازییەكەی بۆ پێكەوەیی گەلان و رۆحە نیشتمانپەروەرییەكەی و تێز و رێبازە سیاسییەكەی بۆ خەبات و هەوڵدان بۆ سەرخستنی شۆڕشی گەلی كورد دژ بە ستەمكاریی لەناو قوڵایی دڵ و دەروونی هەموو مرۆڤێكی نیشتمانپەروەری ئەم وڵاتەدایە.

لە مێژووی ژیانیدا بۆ چركەیەك نابینی كە مامۆستا و بیرمەندی كوردایەتی مامۆستا برایم ئەحمەد، هەرگیز نەبووە رۆژێك بۆ خۆی ژیابێت، بەڵكو هەموو ژیانی تا گۆچان تێكۆشان بە دۆزە رەواكەی گەلەكەی بەخشی و بوێرانە لە خەباتكردن نەوەستا و هاوشێوەی چیایەكی سەركەشی كوردستان بوو لە خۆڕاگریی و دڵیشی ئاسمانی بەرز و فراوانی كوردایەتی و كوردستانێتی بوو، هەموو خەمی؛ پێكەوەیی و دەستبەردان بوو لە خۆخۆریی و ناتەبایی، مامۆستا لەناو گەلەوە هاتوو و بۆ گەلیش تێكۆشا.

رۆحت شاد مامۆستا، رابەری رووناكی و رابەری دژە ستەمكاریی سەدە، جارێكی تر لەم ساڵیادەی كۆچت دا، پێت دەڵێین: رێبەری تاریكی بەزێن، رابەری چەوساوەكان، ئارام بەو ئێستا رێباز و خەبات و تێزە نەتەوەییەكانت، وەك ئەستێرەیەكی گەش بەسەر ئاسمانی كوردایەتییەوە دەدرەوشێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە