کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەكیم بە سەركەوتنی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و عیراق خۆشحاڵە

.

10:55 AM - 08/04/2021

سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی عیراقی سەبارەت بە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا لەتویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بەئەنجامەكانی ئەو گفتوگۆیە دەربڕیوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: گفتوگۆكە سەركەوتووانە ئەنجامدراوە و وەفدی عیراقی وێنەی پەیوەندییەكی نوێیان لەنێوان بەغدا و واشنتۆن كێشاوە بەشێوەیەكی ئەكادیمیایانە و نیشتمانیانە.
هەر لە تویتێكەیدا سەید عەمار حەكیم سوپاسی حكومەتی عیراقی كردووە بۆ هەوڵەكانی سەبارەت بە سەركەوتنی گفتوگۆی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریكا بەتایبەت لەڕوی چوونە دەرەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عیراق و كردنەوەی دەرگای هاوكاری زیاتر لە بواری مەدەنیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە