کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو

.

10:47 AM - 08/04/2021

سێیەم كۆبوونەوەی گفتوگۆ ستراتیژیەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا بەڕێوەچوون و ئەمریكا رەزامەندە لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی لەناو خاكی عیراق.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا كۆكن لەسەر هەماهەنگی و پشتیوانی زیاتری ئەمنی و سەربازی و هاوكات ئەمریكا، تەئكیدی لەسەروەری خاكی عیراق و پاراستنی كردۆتەوە و بڕیاریداوە كە هێزە شەڕەكەرەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە.  
تەئكیدیش لەمیكانیزمی گونجاو بۆ پاراستنی ژیانی خۆپیشاندەران كراوەتەوە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە، ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بەهاوكاری و پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و فەراهەمكردنی ژیانێكی پارێزراو لەناوچەكانی خۆیان خستۆتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە