کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنج هێرشكرایە سەر ئۆتۆمۆبێلەكانی هاوپەیمانان

.

10:42 AM - 08/04/2021

لە ڕێگەی سەرەكی بابل كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كرایە ئامانج و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.
سەرچاوەیەكیش لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: بۆمبێك بەئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری هاوكاری لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سەربازێك بریندار بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سوپای عیراق دەستبەجێ لەو ناوچانە ئۆپراسیۆنی دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە.
چەند مانگێكە تیرۆریستان دەستیان بە كردەوەی تیرۆریستی كردۆتەوە و هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عیراق دەكەنە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە