کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان زەوییەكانی ڕزگاری تاپۆ دەكرێن و 958 زەوی تر دابەش دەكرێن

.

10:00 AM - 08/04/2021

بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی زەوییەكانی ڕزگاری تاپۆ دەكرێن و ئەمڕۆش 958 زەوی تر دابەش دەكرێت.
دوای ئەوەی لە 21ی شوباتی 2018 قوباد تالەبانی بە سێ فەرمانی ژمارە 867 و 868 و 869 بڕیاری دابەشكردنی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەویدا لە پاریزگاكانی هەرێم, لەو ژمارەیە سێ هەزار پارچە زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی گەرمیان دابینكرا, ئەمرۆ بەشیكی تر لەو پارچە زەوییانە دابەش دەكرێت.
بەرزان كەریم بەریوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەو سێ هەزار پارچە زەوییەی لە سنوری شارەوانیەكانی گەرمیانە، بەم شیوەیە دابەشكراوە: لەسنوری شارەوانی كەلار 958 پارچە زەوی, و لە رزگاری 427 پارچە زەوی, و لە ناحیەی سەرقەڵا 88 پارچە زەوی, لە كفریش 388 پارچە زەوی, و لە ناوچە دابِراوەكانیش لە دوزخورماتو 220 پارچە زەوی و لە خانەقین 47 فەرمانی دابەشكردنی زەوی هەیە.
وتیشی: ئەوانەی بڕیارە زەوییان پێبدریت لەسنوری دوزخورماتوو بڕیارە لەسنوری قەزای كفری پێیان بدرێت, و ئەو كەسانەشی ناویان لە سنوری خانەقین هاتۆتەوە لە ناحیەی رزگاری سودمەند دەبن.
وتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا, لە هۆڵی هونەر لە كەلار ئەو زەوییانەی دەكەونە سنوری شارەوانی كەلارەوە كە ژمارەیان 958 پارچە زەوییە دابەش بكرێن, كە سەرەتای ژمارەی هەوایی دەدرێت بە سودمەندبوان.
ئەوەشی ڕونكردەوە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا, لە سنوری شارەوانی ناحیەی رزگاری 427 پارچە زەوی دابەشكرا, و ژمارەی هەوایی درا بەسودمەندبوان, ئێستا بەپێی بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تاپۆكردنی ئەو زەوییانە دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە