کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆ مەدرید جۆری پێكانی سوارێزی ئاشكراكرد

.

09:42 AM - 08/04/2021

بەرەسمی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی سەبارەت بە ووردەكاری پێكانی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەكە بڵاوكردەوە.
ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە لە راهێنانەكانی یانەكەیدا هەستی بە ئازار كردووە و راستەوخۆ كەمپی مەشق و راهێنانی یانەكەی جێهێشتووە كە ئەمەش نیگەرانی و دڵەراوكێی لە لایەن دەستەی هونەری رۆخیبلانكۆس دروستكردووە.
لەو بارەیەوە یانە مەدریدییەكە لە بەیاننامەكەدا باسی لەوەكردووە: دوای ئەنجامدانی پكشنیی پزیشكی بۆ سوارێز دەركەوتووە یاریزانی ناوبراو دووچاری گرژبوون لە ماسولكەكانی قاچی چەپیدا بووە، بێ ئەوەی ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە ئاشكرابكات، بەڵام بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە ماوەی سێ هەفتەی دەوێت تا بە تەواوی لە پێكانەكەی چاكبێتەوە، بەمەش یاریزانی ناوبراو لە یاریەكانی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی ئیبار و هوێسكا و ئەتڵەتیك بلیباو یاری ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە