کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیڤن دی برۆین گرێبەستەكەی نوێكردەوە

.

09:36 AM - 08/04/2021

كیڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا هاوینی ساڵی 2025 نوێكردەوە.
لای خۆیەوە یانەی مانچستەرسیتی بەرەسمی نوێكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ دی برۆین راگەیاند و بەوەش ئەو یاریزانە بەلجیكیە تا هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بەردەوام دەبێت.
كیڤن دی برۆین پێنج ساڵ و نیوە لەریزەكانی مان سیتی یاری دەكات و لەرێگەیەوە ژمارەیەكی زۆر نازناوی بەدەستهێناوە و ئێستاش یەكێكە لەپایە سەرەكیەكانی پێكهاتەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی و لەزۆربەی بردنەوەكانی یانەكەی رۆڵی گەورەی هەیە.
دوای بەدوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی تایبەتی یانەكەی دی برۆین وتی: هەست بەشانازی دەكەم كە نزیكەی شەش ساڵە لەم یانەیە یاری دەكەم و وەك ماڵی خۆم وایە و ئەوەش درێژترین ماوەیە لەیانەیەك بەسەرم بردبێت.
ئاماژەی بەوەكرد: نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی شانازییەكە بۆ ئەو بەهۆی ئەوەی ئاماژەیەكە بۆ بوونی متمانەی یانەكە بەتواناكانی هەرچەندە تەمەنی لەهەڵكشاندایە.
جێی باسە: كیڤن دی برۆین لەهاوینی ساڵی 2015 لەیانەی فۆڵفسبۆرگی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بەریزەكانی مان سیتی كرد و گرێبەستەكەشی تاهاوینی ساڵی 2023 بەردەوام بوو پێش ئەوەی بۆ دوو ساڵی تر درێژی بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە