کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس و میلان گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ ئەنجام دەدەن

.

09:34 AM - 08/04/2021

بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا یانەكانی یۆڤانتۆس و میلان بەنیازن لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ لەنێوانیان ئەنجام بدەن.
لەو بارەیەوە پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد: یانەكانی یۆڤانتۆس و میلان بیر لەوە دەكەنەوە ئاڵوگۆڕی لەنێوان فیدریكۆ بیرناردیسكی هێرشبەری  بیانكۆنێری  لەگەڵ ئەلیسیۆ رۆمانیۆلی بەرگریكاری رۆسۆنێری ئەنجام بدەن، ئەمە جاری یەكەم نییە ئەو دوو یانە گفتوگۆ لەبارەی گرێبەستی ئاڵوگۆڕ بكەن لەنێوان ئەو دوو یاریزانە رەنگە هۆكارەكەشی ئەوە بێت هەردوو یاریزان یەك بەرێوەبەری كاریان هەیە كە مینۆ رایۆلایە.
جێی باسە: گرێبەستی هەردوو یاریزانەكە لەكۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو دەبێت، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی یانەكانیان بیرلەوە بكەنەوە سودیان لێ وەربگرن لەبری ئەوەی بەبێ بەرامبەر و لەهاوینی ساڵی 2022 تواناكانیان لەدەست بدەن یاخود بەنرخێكی كەم لەم هاوینە بیافرۆشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە