.
09:28 AM - 08/04/2021
پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردوە: دوای بەربوونەوەی لەسەر بانی خانووەكەیانەوە، خاوەن پێداویسیتیەكی تایبەت كە دانیشتووی قەڵادزێ بووە گیانیلەدەستداوە.
راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە: هاوڵاتیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ. ع. م) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1997 دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی قەڵادزێ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشدراوە: بە وتەی كەسوكارەكەی كوڕەكەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە