کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولێكی تۆپی پێ لە چەمچەماڵ كۆتایی هات

.

09:05 AM - 08/04/2021

لقی چەمچەماڵی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە هاوكاری و هەماهەنگی بەشی وەرزشی مەڵبەندی 12ی ڕێكخستنی چەمچەماڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتاییان بە خولێكی تۆپی پێ هێنا كە بۆ 15 تیپی تۆپی پێی خوێندكارانی پەیمانگا و ئامادەییەكانی سنووری قەزاكە سازیان كردبوو.
لە كۆتایی خولەكەدا هەردوو تیپی ئامادەیی چەمچەماڵ و پەیمانگای وەرزشی قەزاكە بەیەك گەیشتن و دوای یاریەكی جوان و دۆستانە لە ئەنجامدا تیپی ئامادەیی چەمچەماڵ توانی ببێتە پاڵەوانی خولەكە و لە مەراسیمێكدا خەڵات بە سەر سەركەوتوانی خوولەكە و ئەو كەسانەدا دابەشكرا كە لەرێكخستنی ئەو خولەدا بەشداربوون.

Z4jZM-14DeU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە