کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

.

11:03 PM - 07/04/2021

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم لە هەشتی شەو تا شەشی بەیانی پەیڕەو دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: بڕیارەكە لە هەشتی ئەم مانگەوە تا 12ی مانگ كاری پێدەكرێت و تەنها رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمۆبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان، تیمە تەندروستییەكان، كۆمپانیاكانی نەوت، كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان، ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس، رۆژنامەوانان و ئەوانەی لە ئەركی رەسمیدان، هەروەها دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە، ئەوەشخراوەتەروو: ئاڵۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، و پارێزگاكانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە